گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ژەهراویبوون بە فەلافلەکەی میسان

2021.11.04 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی ژەهراویبوون بە فەلافلەکەی میسان

ناس کورد- 

لەدوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی خواردنی فەلافلی ژەهراوییەوە لەلایەن  زیاتر لە 500 کەسەوە بەشێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، تەندروستی پارێزگاکە ڕایگەیاند، دوایین کەسی ژەهراویبوو نەخۆشخانەی جێهێشت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەی چەند ڕۆژە بابەتی فەلافل عەتشان لە پارێزگای میسان میدیا عێراقییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی خواردنی فەلافلەکەی عەتشانەوە ژەھراوی بوون گەیشتە سەروو 500 کەس، چەکدارێکی سەرایە سەلامەیش ھەر بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.  

 

لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی میسان (پێنجشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوایین کەسی ژەهراویبوو نەخۆشخانەی جێهێشت و لەئێستادا هیچ کەسێک لە نەخۆشخانە نەماوە."

 

چێشتخانەی فەلافل عەتشان خاوەنەکەی و شەشی کەسی دیکە کە کاریان تێداکردووە دەستگیرکراون، چێشتخانەکە کەوتووەتە بەر ھێرشی کەسوکاری ئەوانەی بە فەلافلکەی ژەھراویبوون.