ناس کورد-
دوای ئەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش، خانەنشینیی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم (پێنجشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ڕۆژی یەكشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش، خانەنشینیی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی نەبوونی دەوامی دامودەزگا حکومییەکانەوە ڕۆژانی هەینی و شەممە مووچە دابەش ناکرێت.
لە 25ی مانگی ڕابردووەوەدابەشكرنی مووچەی مانگی 10 دەستیپێكردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان مووچەیان پێنەدراوە.