گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گشتاندنێکی دەرکردووە

دەقی نامەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی

2021.11.04 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
دەقی نامەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی

ناس کورد- 

لاهور شێخ جەنگی نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی سکرتارییەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کردووە و تیایدا دەڵێت، هەموو ئەو بڕیارانەی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە لەبارەی خۆی چەند سەرکردایەتییەکەوە دراون ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت، سەرجەم دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نامەکەی لاهور شێخ جەنگی: 

 

بەڕێز/ سکرتارییەتی ئەنجومەنی سەکردایەتی 

 

بابەت - ئاگادارکردنەوە 

 

دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 2 - 11 - 2021 لەڕێگەی میدیاکانی دەرەوەی یەکێتی هەواڵی چەند بڕیارێکی ناپەیڕەوی هەڤاڵ (بافڵ تاڵەبانی)مان بیست، هەربۆیە دەمەوێت لێرەوە هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دڵنیا بکەمەوە کە: 

 

١ - هەموو ئەو بڕیارانەی سەبارەت بە خۆم و چەند هەڤاڵێکی تری ئەنجومەنی سەرکردایەتی دراون ڕەتدەکەمەوە، بەهۆی ئەوەی ناپەیڕەوین و لە دەرەوەی کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دراون. 

 

٢ - لەپێناو پاراستنی کەرامەتی یەکێتییەکەمان، وە دوای ئەوەی کە هەڤاڵ بافڵ لەماوەکانی ڕابردوودا چەندین جار پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەمانی پێشێل کردووە، لە ئێستاشدا ئایندەی یەکێتییەکەمان لە مەترسی لێکترازاندایە، بۆیە بڕیارم دا، هەموو ئەو دەسەڵاتە تەنفیزیانەی لەماوەی ڕابردوودا کە بەشێوەیەکی کاتی و تا ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ڕادەستی هەڤاڵ بافڵم کردبوو، لەپاش ڕووداوەکانی 8 - 7 - 2021 و لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە ڕۆژی 15 - 7 - 2021، تایبەت بە کێشەی نێوان هاوسەرۆکان و ئاماژە بەنوسراوی ژمارە (٢١-ب\ک) بڕیادەری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە ڕۆژی 17 - 7 - 2021، بۆ لەمەودوا بەهۆی پابەند نەبوون بە خاڵ و بڕگەکانی ناو کۆبوونەوەکە و ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، وەک هاوسەرۆک تەواوی ئەو دەسەڵاتانەی لە پەیڕەو بۆم دیاریکراوە بەکاری دەهێنمەوە. 

 

٣ - پێتان ڕادەگەیەنم کە گشتاندنی ئەم نوسراوە بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی حزب بکرێت. 

 

لەگەڵ ڕێزدا 

 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

 

May be an image of text