گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ’’گۆڕانی ڕۆڵی ئەمەریکا’

2021.11.04 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ’’گۆڕانی ڕۆڵی ئەمەریکا’

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، بەشداری نوێنەرانی ئەمەریکا و عێراق و ئەمەری هەرێمی کوردستان دووەمین کۆبوونەوەی دوای گەڕی چوارەمی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمەریکا بەڕێوەچوو و تیایدا ئەمەریکا پابەندی خۆی نیشاندا بە ڕێککەوتنی نێوانیان کە بڕیارە کۆتایی ئەمسال هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا ڕۆلیان بگۆڕێت لە هێزی شەرکەرەوە بۆ هێزی پاڵپشتی هێزەکانی عێراقی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

ئەمڕۆ بەرواری ٤/ ١١/ ٢٠٢١، لە بارەگای فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە بەغدا، لیژنەی باڵای ئاسایش و سەربازی تایبەت بە دیالۆگی ستراتیجی لە نێوان عێراق و  ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەسەرپەرشتی قاسم ئەعرەجی (ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی) و بەسەرۆکایەتی فریق رکن عبدالامير الشمری، جێگری فەرماندەی گشتی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، جەنڕاڵ برینان فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و عەمید روکن هەژار عومەر ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری هەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ئەمنی و بەرگری دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق-ئەمریکا، دووەم کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا، لەدوای گەڕی چوارەمی دیالۆگی ستراتیجی لە نێوان عێراق-ئەمریکا، کە لە مانگی تەمووز  ٢٠٢١ لە واشنطن ئەنجامدرابوو.

 

لەکۆبوونەوەکەدا، باس لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا کرایەوە، هەردوولا پابەندی خۆیان پیشاندا بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات، کە بڕیارە تا کۆتایی ئەمسال هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا ڕۆلیان بگۆڕێت لە هێزی شەرکەرەوە بۆ هێزی پاڵپشتی هێزەکانی عێراقی لەڕووی (ڕاوێژ، پاڵپشتی، بەرزکردنەوەی ئاستەکان).

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، فەرماندەی فەرماندەیی هێزە جیاوازەکانی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش کرد، سەبارەت بەبوارەکانی پەیوەندی ستراتیجی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان، هەروەها گرنگترین ئەو پێداویستیانەی بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەسازی و ئاستی هێزەکانی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە پێویستن، پێشکەش بەشاندی هاوپەیمانان کران.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، لایەنی عێراقی پابەندی خۆیان دووپات کردەوە بە پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانانیش بەڵێنیاندا، بەردەوام بن لە پاڵپشتی و ڕاوێژ دان بەهێزەکانی عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعش.

 

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا، کەئەم کۆبوونەوانە بەشێوەی دەوری بەردەوامیان هەبێت.

 

May be an image of 5 people, people standing, military uniform and outdoors

May be an image of one or more people, people standing and military uniform