گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زۆر کەم‌ و مەترسیدار’’

تەندروستى سلێمانى داوادەکات ڤاکسین بکرێتە ناچارى

2021.11.04 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى داوادەکات ڤاکسین بکرێتە ناچارى

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رێژەى وەرگرتنى ڤاکسین لەسنورى پارێزگاکە بە "مەترسیدار" دادەنێت و داوادەکات وەرگرتنى ڤاکسین بکرێتە ناچاریی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح هەورامى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "تەنها لەسەدا 13ی خەڵکی پارێزگای سلێمانی خۆی کوتاوە ئەم رێژەیە  زۆر بە کەم‌ و مەترسیدار دەزانین لە ئێستادا".

 

دەشڵێت "داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم کە کوتان بکاتە ناچاریی، چونکە داتاکان پێمان دەڵێن کە هەرکەسێک خۆی کوتابێت بەڤاکسینی کۆرۆنا، ئەگەر توشی ڤایرۆسەکەش بوبێت بەشێوەیەکی مەترسیدار توشنەبووە".

 

هەورامى باسى لەوەشکردووە، لە ئەمرۆوە ٢٥ تیمی گەرۆک بە بڵندگۆوە بۆ بەکارهێنانی ڤاکسین دەگەڕێن.