گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ژمارەى وێستگەکانى دابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى دەکرێتە دوو هێندە

2021.11.04 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى وێستگەکانى دابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى دەکرێتە دوو هێندە

ناس کورد-

 

وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى رایگەیاند، چاوەڕوانى گەیشتنى بەنزینى زیاترن لەبەغداوە بۆ ئەوەى ژمارەى بەنزینخانەکانى دابەشکردنى بەنزینى 690 دینارى بۆ دوو هێندە بەرزبکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەکۆتایی مانگى رابردووەوە لەژمارەیەک لە بەنزینخانەکانى هەرێم لیترێک بەنزینى نۆرماڵ کە لەلایەن بەغداوە دابینکراوە بە 690 دینار دەفرۆشرێت و بڕیارە بڕەکەى زیاتر بکرێت.

 

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بڕیاردراوە بەشە بەنزینەکە زیاد بکرێت بەڵام هێشتا نەگەیشتووە، هەرکات بگات ژمارەى بەنزینخانەکان دەکرێتە دوو هێندە.

 

لەسنورى پارێزگاى سلێمانى لەئێستادا لە پێنج بەنزینخانە ئەو بەنزینە دابەشدەکرێت و لەئەگەرى زیادکردنیدا دەکرێتە 10 بەنزینخانە.

 

بەهمەن شێخ قادر وتى "لەئێستادا رۆژانە پێنج تانکەر بەنزین بۆ سلێمانى و دوو تانکەر بۆ هەڵەبجە دەنێردرێت، چاوەڕوانى ئەوەین بڕەکەى زیاد بکرێت و بڕیاردراوە لەو بارەیەوە".