گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرش دەكاتە سەر حوسییەكان

بانگەوازێك لە عەلی قەرەداغییەوە: بە هانای مەئریبەوە بچن

2021.11.04 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
بانگەوازێك لە عەلی قەرەداغییەوە: بە هانای مەئریبەوە بچن

ناس كورد-

 

دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان داوای هەڵمەتێك دەكات بۆ بەهاناوەچوونی شاری مەئریبی یەمەنی لەبەرامبەر هێرشی لەشكری حوسی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قەرەداغی لە چەند تویتێكدا (4ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد"" بینیویەتی باس لەوە دەكات ئێستا شاری مەئریب دووچاری هێرش و موشەكباران و ئاوارەبوون كراوە لە لایەن میلیشیاكانی حوسی.

 

قەرەداغی ئەوەشی وتووە: حوسییەكان بەنیازی تێكدان و شێواندنی بیرگەی یەمەنن و پێویست بە هەڵمەتێكی بەكۆمەڵ دەكات بۆ رێگرتن لە بەدیهاتنی ئەم خەونەیان.

 

پێشتر حوسییەكان لە كۆی 14 ناوچە دەستیان گرت بەسەر 10 ناوچەدا لە مەئریب كە دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز، بەڵام هێشتا سەنتەری شارەكە بەدەست حكومەتی مەنسور هادییەوەیە كە دانپێدانانی نێودەوڵەتیی هەیە.