کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن. . ئێورەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی تەموزی 2019، رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی روویداوە به‌هۆیه‌وه پیاوێك كه سه‌رۆكی خێزانه‌كه بووه گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها چوار كه‌سی دیكه‌ی هه‌مان خێزان بە سەختی برینداربوون. . بەپێی زانیارییەکان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی توشی رووداوه‌كه بووه، له جۆری تۆیۆتا - یارس بووه و وەرگەڕاوە،بریندارەکانیش چوار منداڵ و دایکیانن، دوای ڕووداوەکە گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی. . ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممەش لە هەمان ڕێگادا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.