گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕە پارەى قەرەبووى زیانلێکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر دیاریکرا

2021.11.04 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
بڕە پارەى قەرەبووى زیانلێکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر دیاریکرا

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، 591 خێزان کە بەهۆى لافاوەکەى هەولێرەوە زیانیان بەرکەوتووە هەریەکەیان بڕى سێ هەزار دۆلاریان پێدەدرێت وەک قەرەبووکردنەوەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنفرنسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، 591 خێزان زیانى زۆریان بەرکەوتووە بەهۆى لافاوەکەوە، هەریەکەیان بڕى سێ هەزار دۆلار کە دەکاتە چوار ملیۆن و 500 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

 

وتیشى زیانلێکەوتوانى دیکە بەسەر سێ گروپدا دابەشکراون و بەبڕى جیاجیا قەرەبوو دەکرێنەوە.

 

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە تەرخانکردنی سێ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر.    

  

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2ى تشرینى دووەمى 2021) لە پەیامێکی کورتدا ڕایگەیاند، دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێم، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەنگ درا له سەر ناردنی (3) مليار دينار بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر.