گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزاى توند

’’رادەستنەکردنى تەرم’’..تەندروستى هەرێم لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێنا

2021.11.04 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
’’رادەستنەکردنى تەرم’’..تەندروستى هەرێم لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێنا

ناس کورد-

 

وەزیرى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە لەبارەى رادەستنەکردنى تەرمى مردویەک بەکەسوکارەکەى لە نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە پاساوى پێنەدانى پارەى چارەسەرى و سزاى توندى هەر نەخۆشخانەیەک دەدەن کە کارى لەو شێوەیە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەچەند رۆژى رابردوودا توشبوویەکى کۆرۆنا لەنەخۆشخانەیەکى تایبەت لەهەولێر گیانى لەدەستدا و کەسوکارەکەى نەخۆشخانەکەیان تۆمەتبارکرد بەوەى بۆ رادەستکردنى تەرمەکە داواى پارەیەکى زۆریان لێکراوە، بەڵام نەخۆشخانەکە هۆکارەکەى بۆ رێنمایی تەندروستى گێڕایەوە.

 

سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەمان لەو بارەیەوە پێکهێناوە، بەڵام نابێت هیچ نەخۆشخانەیەک نابێت ئەو کارە بکات و ئەوە قبوڵکراو نییە".

 

وتیشى "هەر نەخۆشخانەیەک ئەو کارە بکات و بۆ رادەستکردنەوەى تەرم داواى پارە بکات سزاى توند دەدرێت".

 

سامان بەرزنجى باسى لەوەشکرد، لیژنەکە پاڵپشت بە پاراستنى مافى نەخۆش کارى خۆى دەکات و ئەنجامەکەشى بۆ راى گشتى ئاشکرادەکرێت.