گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 10 مانگدا داهات 60.5 ملیار دۆلار بووە

بڕی كورتهێنان لە بودجەی ئەم ساڵی عێراق ئاشكرا كرا

2021.11.04 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
بڕی كورتهێنان لە بودجەی ئەم ساڵی عێراق ئاشكرا كرا

ناس كورد-

 

شارەزایەكی ئابووری دەڵێت سەرباری بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت بەڵام تا مانگی ئۆكتۆبەر بودجەی 2021ی عێراق هەر لە كورتهێناندا بووە و ئەگەریش هەیە بە نرخی ئەم دوو مانگەی كۆتایی بگاتە ڕێژەیەكی كەم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەبیل مەرسومی مامۆستای كۆلێژی ئابوری لە زانكۆی بەسرە، لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوەی ڕوونكردووەتەوە كە تێكڕای نرخی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە 10 مانگی یەكەمی ساڵی 2021 بڕی 66.87 دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێك، لە كاتێكدا خەرجكردنی بودجە پێویستی بە نرخی 71.3 دۆلار هەبووە بۆ بڕیاری هەناردەكراو. 

 

ئەم شارەزایە ئەوەشی خستووەتەڕوو، جیاوازی 4.43 دۆلار هەبووە لەو نرخەی بودجەی پێویستی بوو، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكانەوە لەم دوو مانگەی كۆتایی دكرێت ئەو كورتهێنانە پڕ بكرێتەوە و شتێكی كەمیش سەرڕێژی بمێنێتەوە. 

 

بەپێی حساباتی مەرسومی لەماوەی 10 مانگدا عێراق 60.505 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە لە نەوت، كە دەكاتە 87.733 ترلیۆن دینار كە 67.5% ی پێداویستییەكانی بودجەی پڕ كردووەتەوە. 

 

ئەمەش خشتەی نرخی فرۆشتنی نەوتە تا ئۆكتۆبەری 2021:

 

کانونى دووەم = 53.294 دۆلار

 

شوبات=60.330 دۆلار

 

ئازار= 63.329 دۆلار

 

نیسان= 62.505 دولارا

 

ئایار= 65.446 دۆلارا

 

حوزەیران= 70.788 دۆلار

 

تەموز= 72.001 دۆلار

 

ئاب= 69,017 دۆلار

 

ئەیلول= 72.612 دۆلار

 

تشرینى یەکەم= 79.376 دۆلار