گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە ملیارێک دینار لەبەغداوە رەوانەى هەرێم کرا

2021.11.04 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە ملیارێک دینار لەبەغداوە رەوانەى هەرێم کرا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، چەکى بانکى قۆناغى شەشەمى پارەى جوتیاران لەبەغداوە گەیشتووەتە هەرێم و کە بڕەکەى زیاترە لە ملیارێک دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد شێخ کامیل ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئاگادارکراون کە چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢١)گەیشت، پاش ئەوەی لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

 

١-سلێمانی:- ( ٦١٦)شەش سەدو شازدە ملیۆن دینار .

 

٢-هەولێر:-(٣٩٣)سێ سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار .

 

٣-دهۆک:-  (٥٩)پەنجاو نۆ ملیۆن دینار .