گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریکا بۆ پرسی مافى مرۆڤ شاندێک دەنێرێتە دهۆک

2021.11.04 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا بۆ پرسی مافى مرۆڤ شاندێک دەنێرێتە دهۆک

ناس کورد-

 

جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ پارێزگارى دهۆک کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک لەناویاندا مافى مرۆڤ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گرێگری لۆجێرفۆ چاویکەوتووە بە پارێزگاری دھۆک دکتۆر عەلی تەتەر بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پەرەسەندنە ئابووری و سیاسییەکان لە پارێزگای دھۆک.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، جێگری باڵیۆز دەستخۆشی لە پارێزگار کرد بۆ ھەوڵەکانی پارێزگا بۆ یارمەتیدانی پەنابەران و ئاوارەکان.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەوان ھەروەھا گفتوگۆیان دەربارەی بەھا ھاوبەشەکانی نێوانیان کرد وەکو دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ وەکو بناغەیەکی گرینگی پەیوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.

 

 ھەروەھا جێگری باڵیۆز و پارێزگار گفتوگۆیان دەربارەی بوارەکانی پێکەوەکارکردن لە داھاتوودا کرد لە بواری پەروەردە و وەبەرھێنان.