گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکى پارتى دەچێتە بەغدا

فازڵ میرانى: ئەوانەى دژى موچە بوون خوا غەزەبی لێگرتن

2021.11.04 - 12:11
App store icon Play store icon Play store icon
فازڵ میرانى: ئەوانەى دژى موچە بوون خوا غەزەبی لێگرتن

ناس کورد-

 

سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، شاندێکى پارتى دەچێتە بەغدا و ئامانجیان لەکۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە کوردییەکان دروستکردنى یەکڕیزییە بۆ ئەوەى کۆتایی بهێنن بە دژایەتى موچە و بودجەى هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ میرانى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى رووداو ئەمڕۆ پێنج شەممە وتى "ئەمشەو شاندێکى پارتى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەچێتە بەغدا".

 

وتیشى "ئامانجمان لەکۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان دروستکردنى یەکڕیزییە بۆ ئەوەى وەک پێشوو کەسانێکمان لێ قیت نەبێتەوە کە بەناوى کوردى هەرێمەوە دژى بودجە و موچەى هەرێم بێت، ئەوانەى ئەم کارەیان دەرکرد و دژایەتى هەرێمیان کرد لەهەڵبژاردن خەڵک سزاى دان و خوا غەزەبى لێگرتن".

 

میرانى باسى لەوەشکرد، پارتى پڕۆژەى ئامادەیە بۆ دانوستانەکانى پێکهێنانى حکومەت، بەڵام تا پەسەندکردنى ئەنجامەکان ناچنە هیچ گفتوگۆیەکى فەرمییەوە لەو بارەیەوە.