گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردنى رۆژانە بەهۆى نەبوونى شوێن

تەندروستى سلێمانى دۆخى مەترسیدارى راگەیاند: نەخۆشخانەکان پڕ بوون

2021.11.04 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى دۆخى مەترسیدارى راگەیاند: نەخۆشخانەکان پڕ بوون

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، دۆخى کۆرۆنا لە پارێزگاکە زۆر خراپە و رۆژانە خەڵک بەهۆى نەبوونى شوێن لەژورى چاودێرى چڕ گیان لەدەستدەدەن و لەوە زیاتر ناتوانن خزمەتگوزاریی تەندروستى پێشکەش بە هاوڵاتییان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح هەورامى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان لەناویاندا "ناس کورد" وتى "ئەو نەخۆشخانەى لەژێر چارەسەرەدان زیاتر 95% یان ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".

 

وتیشى "دۆخەکە زۆر خراپە نەخۆشخانەکان هەموویان پڕن، رۆژانە خەڵک بەهۆى نەبوونى شوێن لەژورى چاودێرى چڕ گیان لەدەستدەدەن".

 

هەورامى جەختیکردەوە کە تاکە رێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنى ڤاکسینە و تا ئێستا 13%ى دانیشتووان ڤاکسینیان وەرگرتووە.