گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ژەمى دووەمى ڤاکسین’’

دوا پێشهاتى لێکۆڵینەوە لەهۆکارى گیان لەدەستدانى مامۆستا نێرگز

2021.11.04 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
دوا پێشهاتى لێکۆڵینەوە لەهۆکارى گیان لەدەستدانى مامۆستا نێرگز

ناس کورد-

 

تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، ژنە مامۆستاکەى سلێمانى دواى وەرگرتنى دۆزى دووەمى ڤاکسین تەندروستى تێکچووە، بەڵام هێشتا بۆیان دەرنەکەوتووە کە لەکاتى وەرگرتنیدا نیشانەى کۆرۆناى هەبووە یاخود نا و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە چڕدەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆتایی مانگى رابردوو ژنە مامۆستایەک لەسلێمانى گیانى لەدەستدا و کەسوکارەکەشى هۆکارەکەیان بۆ وەرگرتنى ڤاکسین گەڕاندەوە، تەندروستى سلێمانیش لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێنا بۆ زانینى هۆکارى گیان لەدەستدانى.

 

هێرش سەلیم جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" وتى "مامۆستا نێرگز دواى دۆزى دووەمى ڤاکسین ئەو گۆڕانکارییە بەسەر تەندروستدیا هاتووە، نازانین ئایا نیشانەى کۆرۆناى هەبووە ئەوکاتە یاخود نا، ئەنجامى پشکنینەکان چییە لەو بارەیەوە، چاوەڕوانى لێکۆڵینەوەى تەواوین بۆ زانینى هۆکارى گیان لەدەستدانى".

 

وتیشى "دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوە و سەرجەم زانیارییەکان لەبارەى تەندروستى ئەو مامۆستایەوە پێش گیان لەدەستدانى کۆدەکەینەوە، هەرچەندە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە سەختە، بەهۆى ئەوەى حاڵەتى لەو شێوەیە زۆر دەگمەنە".