گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى هاککردنى پێگەکەى

هاتوچۆى سلێمانى ’’سڕینەوەى’’ سەرپێچییەکانى یەکلاکردەوە

2021.11.04 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى سلێمانى ’’سڕینەوەى’’ سەرپێچییەکانى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، هیچ سەرپێچییەکى هاتوچۆ نەسڕدراوەتەوە بەهۆى هاککردنى پێگەى فەرمى هاتوچۆوە و کەمێکى تر سەرپێچییەکان ئەپدەیت دەکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

درەنگانى شەوى رابردوو پێگەى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى لەلایەن گروپێکى نادیارەوە هاککرا و دەنگۆى سڕینەوەى سەرپێچییەکانى هاتوچۆ لەسەر ماڵپەڕەکە بڵاوبووەوە.

 

بەختیار محەمەد بەڕێوەبەرى راگەیاندنى هاتوچۆى سلێمانى ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، پێگەکە دواى هاککردنى کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لەئێستادا خزمەتگوزارییەکانى بەردەستە.

 

وتیشى "هیچ سەرپێچییەک نەسڕدراوەتەوە، کەمێکى تریش زانیارییەکانى ئەو بەشە ئەپدەیت دەکرێتەوە".

 

بەپێی چەند وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، پێگەى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى لەکاتى هاککردنیدا وێنەى هاککەرێکى خراوەتەسەر و تا ئێستاش هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتى لەهاککردنى پێگەکە نیشان نەداوە.