گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا

ژنە چالاكێك جۆرج قەرداحی خستە داوەوە

2021.11.04 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە چالاكێك جۆرج قەرداحی خستە داوەوە

 

ناس كورد_

ژنە چالاكێكی ئۆپۆزسیۆنی سوری بەناوی میدیاكارێكی ناسراوی میسرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ئەنجام دا و هەندێ لەو شتانەی پێ دووبارە كردووەتەوە بووەتە هۆی دروستكردنی قەیران لەنێوان لوبنان و زۆرینەی وڵاتانی دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەیسون بەیرەقدار كە ژنە چالاكێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە و دژی رژێمی بەشار ئەسەد كاردەكات، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندنی لوبنان، خۆی بە لەمیس حەدیدی میدیاكاری میسری دەناسێنێت و وای پیشان دەدات دەیەوێت هەواڵی وەزیر بپرسێت، ئەویش بڕوای پێ دەكات و لە گفتوگۆكاندا هەندێك لەو شتانە دووبارە دەكاتەوە كە بوونەتە هۆی دروستكردنی قەیرانێكی گەورەی دیبلۆماسی بۆ لوبنان.

 

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا كە "ناس كورد" گوێی لێگرتووە (4ی تشرینی دووەمی 2021) قەرداحی جارێكی تر سەركۆنەی شەڕی یەمەن دەكات و باس لەوە دەكات هەموو وڵاتەكان بەدوای بەشار ئەسەددا ڕادەكەن.

 

پاش ئەوەی جۆرج قەرداحی وەزیری نوێی ڕاگەیاندن لە لوبنان جەختی لەوەكردەوە "شەڕی یەمەن بێهودە و شێتانەیە"، ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو پێداگرە لەسەر ئەوەی ناوبراو داوای لێبوردن بكات و دەوڵەتی لوبنانیش هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ڕوون بكاتەوە.  

  

قەرداحی لە زنجیرە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیونی (27ی تشرینی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات، مەبەستی ئەوە نەبووە، هێرش بكاتە سەر سعودیە و ئیمارات، بەڵکو بەلای ئەوەوە شەڕ بۆ یەمەن و سعودیە و ئیمارت وەك یەكتر خراپە.  

  

قەرداحی ڕێزو پێزانینی زۆری بۆ سعودیە و ئیمارات دەربڕیوە، بەڵام ئەمە نەبووەهۆی ئەوەی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو ڕوونكردنەوەكەی قبوڵ بكەن و لە دوا پێشهاتدا داوا دەكەن پۆزش بهێنێتەوە و داوای ڕوونكردنەوەش لە لوبنان دەكەن.  

ميسون بيرقدار توجه رسالة الى الاعلامي الكويتي الذي قال لايوجد شيء في سوريا  - YouTube