گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكەم جارە

یەكەم فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی سەربەخۆ لە عێراق ڕاگەیەنرا

2021.11.04 - 07:55
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی سەربەخۆ لە عێراق ڕاگەیەنرا

ناس كورد_

ژمارەیەك كاندیدی براوەی سەربەخۆ پێكهێنانی "فراكسیۆنی جەماوەریی سەربەخۆ" یان ڕاگەیاند و ئەمەش یەكەم هەنگاوی لەو جۆرەیە لە پاش 2004 كە تەنها حیزبەكان چوونەتە ناو پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان نزیكەی 30 كاندیدی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 سەركەوتوون، لەگەڵ 9 كاندیدی بزوتنەوەی ئیمتیداد كە یەكەمجارە بەشداری هەڵبژاردنی كردووە و خۆی بەنوێنەری خۆپیشاندەران دەزانێت.

 

بەیاننامەیەكی فراكسیۆنە نوێیەكە ئاماژە بەوە دەكات لە ئێستادا لەسەر دیاریكردنی ڕێكخەر رێككەوتوون كە كاندیدێكی براوەی شاری نەجەفە بەناوی محەمەد عەنوز و وتەبێژێكیشیان دیاری كردووە بۆ فراكسیۆنەكە.

 

بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، سەرجەم دەنگی بەدەستهاتوو لە ژێر ناوی سەربەخۆكان دەوروبەری دوو ملیۆن دەنگە، هەر لە میانەیەشدا هەندێك لە رێكخستنەكانی خۆپیشاندانی تشرین (بزوتنەوەی ئیمتیداد) دەوروبەری 300 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لە هەندێك پارێزگای باشووری عێراقیش (میسان و موسەننا) لە ژێر گوشاری كاندیدە سەربەخۆ و تشرینییەكان هێزە تەقلیدییەكانی شیعە 250 هەزار دەنگیان لەدەست داوە، لە پارێزگایەكی وەك بابلیش 30% دەنگەكان بۆ تشرینی و سەربەخۆكان رۆشتووە.