گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مالیکی ئامادەنیە دەست لەپۆستە حزبییەکەی هەڵگرێت

2019.07.05 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
مالیکی ئامادەنیە دەست لەپۆستە حزبییەکەی هەڵگرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سه‌ركرده‌یه‌كى حزبى ده‌عوه‌، ده‌نگۆى پیاده‌كردنى سیستمى هاوسه‌رۆكى و لابردنى  نورى مالیكى له‌سه‌رۆكایه‌تى حزبه‌كه‌یان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌. . ژمارەیەک میدیای عێراقت ئاشكرایان كرد، باڵى ناڕازى ناو حزبى ده‌عوه‌ى عێراقى پلانێكیانداوه‌، له‌كۆنگره‌ى داهاتووى حزبه‌كه‌یاندا په‌یڕه‌وه‌ى ناوخۆ بگۆڕن و پۆستى ئه‌میندارى گشتى حزب هه‌ڵوه‌شننەوە و سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تى پیاده‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر حزبه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌نه‌برێت. . له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌، حه‌سه‌ن سنێد سه‌ركرده‌ له‌حزبى ده‌عوه‌ به‌میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه‌، هیچ به‌رنامه‌یه‌كى پیشوه‌خته‌ بۆ سه‌پاندنى ئه‌و بۆچونه‌ له‌ئارادا نیه‌، هه‌رچه‌نده‌ كۆنگره‌ گوێ له‌هه‌موو ئه‌و پێشنیار و داواكارییانه‌ ده‌گرێت كه‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌یانخاته‌ ڕوو. .. .وتیشى ناتوانرێت پۆستى ئه‌میندارى گشتى حزب هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌ چونكه‌ به‌پێى یاسایى حزبه‌كان ده‌بێت هه‌موو حزبێك سه‌رۆكێكى هه‌بێت و ئه‌وه‌ش گفتوگۆ هه‌ڵناگرێت. .   هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، جگه‌ له‌ نورى مالیكى كه‌ ئێستا سه‌رۆكایه‌تى حزبه‌كه‌ ده‌كات، زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى ترى ده‌عوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌دان كه‌ پۆستى ئه‌میندارى گشتى حزبه‌كه‌یان نه‌مێنیت و بكرێته‌ سیستمى هاوسه‌رۆكێتى. . ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن مالیكیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نایه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بێت. . حزبى ده‌عوه‌ى عێراقى، له‌به‌رنامه‌ى دابوو مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو كۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێت، به‌ڵام به‌هۆى چه‌ند كێشه‌یه‌كى ته‌كینیكه‌وه‌ كاتى به‌ستنى كۆنگره‌كه‌ دواخرا.