گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆبۆن و تاک و جوت’’

حکومەتى هەرێم نرخێک بۆ بەنزین دیاریدەکات

2021.11.03 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم نرخێک بۆ بەنزین دیاریدەکات

ناس کورد-



حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لەهەوڵدان بۆ جێگیرکردنى نرخى بەنزین لەنێوان 690-700 دینار، ئەوەش پاش گەیشتنى بەنزینەکەى بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت وتى "هەوڵدەدەین نرخى بەنزین لەنێوان 690-700 جێگیر بکرێت، بەڵام بەرزبوونەوەى نرخى نەوت کە بەهۆیەوە نرخى سوتەمەنى بەرزبووەتەوە لەدەسەڵاتى ئێمەدا نییە".

 

وتیشى ئەو بەنزینەى بڕیاربوو بەغدا بینێرێت ئەمڕۆ گەیشتووە، بۆ پاسەکانیش بەنزینخانەى تایبەتیان دیاریکردووە بە نرخى 690 دینار بۆ هەر لیترێک.

 

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، چەند پێشنیازێک لەبەردەستدایە بۆ پێدانى بەنزین بەو نرخە بەپاسەکان، بەپێی ژمارەى تاک و جوت و بە کۆبۆن، بەڵام دروستکردنى کۆبۆن کاتى دەوێت و تا ئەوکات بە ژمارەى تاک و جوت رەنگە دابەشبکرێت.