گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نەوەى نوێ هەڵوێستى خۆى لەسەر هەڵبژاردنى هەرێم ئاشکراکرد

2021.11.03 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەى نوێ هەڵوێستى خۆى لەسەر هەڵبژاردنى هەرێم ئاشکراکرد

ناس كورد-

 

جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، بەشدار دەبێت لەو گفتوگۆیانەی کە ئامانج لێی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنێکی کاراو پیشەیی هەڵبژاردن بێت و باس لە دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بکات، بەڵام ئەگەر بزانن "بە میزاجی شەخسی و تاکڕەوانە" بەرێوە دەبرێت، لە پرۆسەکە دەکشێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوڵانەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و لە ئێستاوە ئامادەسازی بۆ بکرێت، کێشە نییە یاساکە فرە بازنەیی بچەسپێنێت یاخود یەک بازنەیی. بەشداریکردن بە شێوەی لیستی داخراو بێت یاخود کراوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کاروانی کاری سیاسیی خۆیدا رێگای مەدەنیی هەڵبژاردووە و لەگەڵ هەڵبژاردن و خەباتی پەرلەمانیدایە و بە هەموو توانای خۆیەوە بەشدار دەبێت لەو گفتوگۆیانەی کە ئامانج لێی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنێکی کاراو پیشەیی هەڵبژاردن بێت و باس لە دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکات. تا ئەو خاڵەی کە دەزانین ئامانج لێی خزمەتی خەڵک و رێزگرتنە لە دامەزراوەکان و پرۆسەی هەڵبژاردن. هەرکات زانیمان ئەمانە بە میزاجی شەخسی و کاری تاکڕەوانە بەرێوە دەبرێت، ئەوە بێ دوودڵیی و زۆر بە روونی و ئاشکرا لێی دێینە دەرەوە و بە هەموو توانای خۆمان دژی دەبین و لە پرۆسەکەش دەکشێینەوە. 

 

تایبەت بە دەستوری هەرێم، جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێیوایە هەرێمی کوردستان سەدان کێشەی گەورەی هەیە و ئێستا کاتی ئەوە نییە کێشەی تری وەک باسی دەستور بۆ خەڵکی کوردستان زیاد بکرێت، دەیان یاسا لە هەرێمدا هەیە بەڵام جێبەجێ ناکرێن و رێزیان لێ ناگیرێت. تەنانەت حیزبەکانی دەسەڵات پەیرەوی ناوخۆی خودی حیزبەکانیان جێبەجێ ناکەن. بۆیە پێویست ناکات کێشەی تر لە نێوان هەرێم و بەغداد، لە نێوان خەڵک و حیزبەکان و لە نێوان خودی حیزبەکان دروست بکرێت. چونکە لەم ساتەدا میللەتەکەمان پێویستی بە دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و یەکریزی و کاری پێکەوەییە، نەک بە دروستکردنی خاڵی تری ناکۆک لە نێوان لایەنەکاندا. 

 

تایبەت بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستانیش، جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێیوایە کۆمسیۆن دەبێت سەد لەسەد سەربەخۆ و بێلایەن بێت و لە ژێر ئیشرافی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت و دور بێت لە پشکپشکێنی حیزبیی. 

 

تایبەت بە هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردنەکانیش، پێمانوایە دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و لە ئێستاوە ئامادەسازی بۆ بکرێت، کێشە نییە یاساکە فرە بازنەیی بچەسپێنێت یاخود یەک بازنەیی. بەشداریکردن بە شێوەی لیستی داخراو بێت یاخود کراوە، ئەوەی بۆ نەوەی نوێ و بۆ پرۆسەکەش گرنگە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە ژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەنجام بدرێت لە وادەی خۆیدا و لە لایەن کۆمسیۆنێکی بیلایەنەوە بەڕێوە ببرێت. 

 

وتەبێژی فەرمیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

٣/١١/٢٠٢١