گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگات لە نرخی نەوتە؟

نرخی نەوت هاڕەی کرد

2021.11.03 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت هاڕەی کرد

ناس کورد- 

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و تەنها ئەمڕۆ نزیکەی 3%ی نرخەکەی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەری "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2021، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 82 دۆلار و 28 سەنت دابەزی و نزیکەی 3%ی نرخەکەی لەدەستدا. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 81 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش زیاتر لە 3%ی نرخەکەی لەدەستداوە. 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت گەیشتە 87 دۆلاری ئەمەریکی، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کردووە.