کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، نەخۆى و نە ئەندامانى خێزانەکەشی هیچ موڵک و ماڵیکیان لەدەرەوەى ئێران نیە تا ئەمریکا دەستی بەسەردا بگرێت. . زەریف، لەگفتوگۆیەکدا کە ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزی لەگەڵیدا سازیکردوە ڕایگەیاندووە، نەخۆى و نەهیچ ئەندامێکى بنەماڵەکەى هیچ موڵک و ماڵێکی لەدەرەوەى ئێراندا نیە و هیچ هەژمارێکى بانکیشى لەوڵاتانى جیهاندا نیە. . وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی هەموو ژیانى ئەوە و پێوەى پابەندە، بۆیە باکى بەسەپاندنى هیچ سزایەکى ئابوری نییە گەر ئەمریکا بەسەریدا بیسەپێنێت. . ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت، هەفتەی ڕابردوو کۆشکی سپی، ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند کە ڕێبەری باڵای شۆڕش و وەزیری دەرەوەی لە نێوانیاندا بوو. .