گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کچە وەرزشوانێک: بەرپرسێکی باڵا دەستدرێژی سێکسی کردەسەرم

2021.11.03 - 18:20
App store icon Play store icon Play store icon
کچە وەرزشوانێک: بەرپرسێکی باڵا دەستدرێژی سێکسی کردەسەرم

ناس کورد- 

کچە یاریزانێکی تێنسی سەر زەویی چینی جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر و دەڵێت، "بەبێ ڕەزامەندی خۆم و بەزۆر ئەو کارەی کرد." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی "بی بی سی" پینگ شوای، کچە یاریزانی بەناوبانگی چینی کە خاوەنی جامی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنە لە پۆستێکی لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، چانگ گاولی، جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی چینی تۆمەتبار کردووە بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەری. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جێگری پێشووتری سەرۆک وەزیران لە ماڵەکەی خۆیدا و بەبێ ڕەزامەندی خۆم ئەو کارەی کرد." 

 

کچە یاریزانەکە باسی لەوەشکردووە، "دەمزانی کە تۆمەتبارکردنی بەرپرسێکی باڵا قورسە، بەڵام من دەمەوێت ڕاستییەکان ئاشکرا بێت." 

 

بەهۆی ئەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە چین بە توندی لەلایەن حکومەتەوە کۆنتڕۆڵ کراون، پۆستەکە پاش چەند خولەکێک سڕاوەتەوە.