گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردن لەهەرێم دەستیپێکرد

2021.11.03 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردن لەهەرێم دەستیپێکرد

ناس کورد-

 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمانى کوردستان و  12 فراکسیۆن جەختیان کردەوە لەسەر کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان، وەک یەکەم ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پەرلەمانى کوردستان (چوارشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ، لەکۆبوونەوەى دەستەى سەرۆکایەتى و فراکسیۆنەکاندا هەروەها فراكسیۆنه‌كان سه‌رنج و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور خسته‌ ڕوو و دوابه‌دوای وه‌رگرتنی بیروڕای سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیاردرا فراكسیۆنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ حزبه‌كانیان و دواین هه‌ڵوێستی خۆیان به‌ یاداشت بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



به‌سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/٣، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانى فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ (١٢) دوازده‌ فراكسیۆنی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ئاماده‌كاری بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و تازه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ڕێكاره‌ یاساییه‌كان كرا.

 

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی ده‌ستوور و ڕه‌هه‌نده‌ سیاسی و یاساییه‌كانی، له‌و ڕووه‌وه‌ تێكڕای فراكسیۆنه‌كان سه‌رنج و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور خسته‌ ڕوو و دوابه‌دوای وه‌رگرتنی بیروڕای سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیاردرا فراكسیۆنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ حزبه‌كانیان و دواین هه‌ڵوێستی خۆیان به‌ یاداشت بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان.

 

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی یاسایی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌ زووترین كات كارا بكرێته‌وه‌.