گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی دواکەوتنی مووچە دەکات

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: کێشەی بەنزین چارەسەر کرا

2021.11.03 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی حکومەتی هەرێم: کێشەی بەنزین چارەسەر کرا

ناس کورد- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یاخود سبەی بڕی ئەو بەنزینەی لە بەغداوە دەنێردرێت دەکرێتە دوو هێندە و کیشەکە چارەسەرکراوە، هاوکات لەبارەی کێشەی کۆچبەرانی کورد لە بیلاڕووسیا قسە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (چوارشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "کێشەی هاتنی بەنزین لە بەغداوە بۆ هەرێم چارەسەر کرا و لەمڕۆ یاخود سبەینێوە بڕی ئەو بەنزینەی لە بەغداوە دەنێردرێت دەگاتە یەک ملیۆن و 80 ملیۆن لیتری ڕۆژانە." 

 

وتیشی، "لەئێستادا نرخی بەنزین تاڕادەیەک دابەزیوە، هەرشتێکیش پێویست بکات و لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی نرخی بەنزین زیاتر دابەزێنین." 

 

هاوکات لەبارەی کێشەی کۆکردنەوەی داهاتەکان، ڕایگیاند، "حکومەت خۆی دەزانێت چی بکات لە پرسی کێشەی کۆکردنەوەی داهاتەکاندا و لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسی دەروازەیەک و بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەیەکمان لەسەر کار لاداوە بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکانیان، چونکە گرفتی کۆکردنەوەی داهات دەبێتەهۆی دواکەوتنی مووچە و دەبێت چارەسەر بکرێت." 

 

هەروەها لەبارەی گرفتی کۆچبەرانی کورد لە بیلاڕووسیا، جوتیار عادل باسی لەوەشکرد، "ئێمە خۆمان و لەڕێگەی حکومەتی عێراقیشەوە، پەیوەندیمان بە بیلاڕووسیا و پۆڵۆنیاوە کردووە بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی کێشەیە ئەوەیە کە باندی تایبەت بە بردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات هەیە و ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە ئەو باندانە بدۆزینەوە و ڕێگرییان لێبکەین لە خەڵەتاندنی گەنجان."