گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’ژەهر و لیژنە’’..هەڵوێستێکى نوێ لە سەرکردایەتییەکى دورخراوەى یەکێتى یەوە

2021.11.03 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
’’ژەهر و لیژنە’’..هەڵوێستێکى نوێ لە سەرکردایەتییەکى دورخراوەى یەکێتى یەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى دورخراوەى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، ئەو لیژنەیەى دانراوە بۆ دەرکردنى بڕیار لەدژيان هیچ پرسیارێکیان لێنەکردووە، پێشیوایە پرسی ژەهرخواردکردنەکان "سیناریۆیە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شادمان مەلا حەسەن کە رۆژى سێ شەممە لەگەڵ لاهور جەنگى و سێ ئەندامى سەرکردایەتى لەیەکێتى دورخرانەوە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا (چوارشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2021) وتى "ئێمە بە رەد فیعل کارناکەین، خۆمان بە خاوەنی یەکێتی دەزانین".

 

لەبارەی دوورخستنەوەیان لەسەرکردایەتی یەکێتی، شادمان مەلا حەسەن وتی "دەرکردن لە دەسەڵاتی کۆنگرە و پلینیۆمە، بیانوویان ئەوەیە بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنمان نەکردووە، لە کاتێکدا ئاڵا تاڵەبانی خۆی کاندیدبووە".

 

وتیشى "لیژنەیان داناوە بۆ دەرکردنی بڕیار لەدژمان، بەڵام لیژنە یەک پرسیاری لە من نەکردووە، ئینجا من لەوان زیاتر ئیشم بۆ لیستی هاوپەیمانی کردووە."

 

شادمان مەلا حەسەن ڕەخنەی لە بێدەنگی سەرکردایەتی یەکێتی گرت و ڕوونیکردەوە بێدەنگی سەرکردایەتی یەکێتی خراپە.

 

لەبارەی ژەهر خواردکردنی هەندێک لەبەرپرسانی یەکێتی، شادومان مەلا حەسەن وتی "من شارەزای بواری ژەهر نیم، نازانم، بەڵام ئەم بەرپرسانە هەرچی بڵێن، من بەسیناریۆی دەزانم، گەر ژەهرخوارد کراون، لەکوێ کراون؟ بۆچی مەبەستێک ژەهرخوارد کراون؟، خۆ ئەوان پێگەیان نەماوە تا ژەهر خوارد بکرێن."