گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێک لە وەزیری کارەباوە لەبارەی پێوەری زیرەک

2021.11.03 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە وەزیری کارەباوە لەبارەی پێوەری زیرەک

ناس کورد- 

وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو سێ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی زیادکراوە، دەشڵێت، 70%ی پڕۆژەی پێوەری زیرەک جێبەجێکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم (چوارشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "تەواوی هەوڵمان ئەوەیە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بکەین، ئەمساڵ لەگەڵ ساڵانی پێشتر کاتژمیرەکانی پێدانی کارەبا سێ کاتژمێر زیاتر بووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی چاکسازییەکانی کۆمپانیای داناگاز لە ماوەی 12 تا 26 مانگی رابردوو 600 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە، گازی ماڵانیش کەم بووەوە، سەرەڕای ئەم حاڵەتە لە مانگی رابردوو 20 کاتژمێر و 32 خولەک کارەبامان داوە." 

 

وەزیری کارەبا دەشڵێت، "لەماوەی ڕابردوودا 22 هەزار سەرپێچی لا براون و هاووڵاتیان بۆ خۆشیان بە ڕۆشنبیرییەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ کارەبا دەکەن، سوپاسی خەڵکەکەمان دەکەین، ئەمە هاندەرێکی دیکەش بووە." 

 

هاوکات سەبارەت بە پێوەری زیرەکی کارەبا، ڕایگەیاندووە، "ملیۆنێک و 21 هەزار پێوەری زیرەک بەستراون، نزیکەی 70%ی پرۆژەکە جێبەجێ کراوە." 

 

وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە پلانمان دایە بە هەمان شێواز و تەکنۆلۆژیای وێستگەی گازی گەرمیان، ئەو گازەی کە لە کێڵگەکان بە فیڕۆ دەچێت و ژینگە پیس دەکات و زیانی تەندروستی هەیە، لە شوێنەکانی دیکەش بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار بێنین. وێستگەی گەرمیان باشترین پرۆژەیە."