ناس كورد-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، گۆڕانکاری و نوێبوونەوە یەکێکە لە خەسڵەتە دیارەکانی یەکێتی و "هەنگاوی کردەیی نراوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2021، ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە بارەگای مەڵبەند لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی حزبەکەی و دەزگاکانی یەکێتیی لە کەرکوک کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ، ئاسۆ مامەند جەختی کردووەتەوە "گۆڕانکاری و نوێبوونەوە یەکێکە لە خەسڵەتە دیارەکانی یەکێتیی و لەو چوارچیوەیەشدا رایگەیاند؛ یەکێتیی هەنگاوی کردەیی ناوە و دەستی بە گۆڕانکاری و نوێبوونەوە کردووە"
زیاتر بخوێنەوە: دورخستنەوەى چەندین مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی.. زانیاریی نوێ لەناو یەکێتییەوە
دەشڵێت، "پڕەنسیپی پاداشت و سزا پێڕەو دەکەین و لە هیچ کەس و لایەکی قبوڵ ناکەین پێچەوانەی سیاسەتیی یەکێتیی هەڵسوکەوت بکات."
لە بارەی هەڵبژاردن و ئەنجامییەکانەوە ڕایگەیاند، "وێڕای رێگرییەکان کە بە هۆی ئەو سیستمەوە درووست ببوو کە کۆمیسیۆن داینابوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ئاست مێژوو قوربانییەکانی یەکێتییدا نەبوون، بەڵام دڵنیایی دەدەین کە بە هەوڵ و هیمەتی جەماوەر و دەنگدەر و هەڤاڵانی یەکێتیی سەنگ و پێگەی یەکێتیی لە هەرێم و عیراق لە جاران بەهێزتر بکەینەوە."