ناس کورد-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، خوێندکاران و قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن بە شێوەیەکی ئۆنلاین پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن جێبەجێ بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "بە ئامانجى پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى بە خوێندکاران و قوتابیانى وەرگیراو بۆ ساڵى خوێندنى (2001-2022) بۆ ئەوەى لە کاتى پرۆسەى دابەزین و شوێن گۆڕین ئەزیەت نەکێشن و سەردانى وەزارەت نەکەن بەتایبەت بۆ ئەوانەى لە دەرەوەى شارەکان و پارێزگاکانى ترى هەرێمى کوردستانن، وەزارەت لەڕێگەى لینکى (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن بەشێوازى ئۆنڵاین بەپێى مەرج و ڕێنماییەکان دەخاتە بەردەستى وەرگیراوانى ئەمساڵ."
- بۆ پێشکەشکردنى داواکارى دابەزین و شوێن گۆڕین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
www.mhe-studentaffairs.com
- بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری دابەزین و گۆڕینی شوێن، سەیرى ئەم ڤیدیۆیەى خوارەوە بکە:
https://www.youtube.com/watch?v=MuzOMklGYPE