گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی شەپۆلێکی وشکە سەرما ڕاگەیەنرا ’’کەشێکی زۆر سارد’’

2021.11.03 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی شەپۆلێکی وشکە سەرما ڕاگەیەنرا ’’کەشێکی زۆر سارد’’

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی وشکە سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە، پێشبینیش دەکرێت تاوەکو نزیکی ناوەڕاستی مانگ باران نەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (چوارشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " پێشبینی دەکرێت ئێوارەی سبەینێ پێنجشەممە کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک لە باکوری ناوچەکەوە کار بکاتە سەر کەشی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەشێوەیەکی گشتی لە بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری باکورەوە سەرچاوە دەگرێت و شۆڕ دەبێتەوە بۆ زۆرێکی وڵاتانی ئاسیا و بەتایبەت ئێران کە دەبێتە ھۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بارینی باران و بەفر لەناوچە شاخاویەکانی باکوری ئەو وڵاتدا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ناوچەکانی ھەرێمدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم کاریگەرییەکانی بەشێوەی چالاکبوونی بەھێزی با و وشکە سەرما دەردەکەوێت و پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا بەرێژەی 4 تا 5 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە و لەشەواندا نزمبوونەوەکە زیاتر دەبێت کەشێکی زۆر ساردی دەبێت لەگەڵ بوونی ئەو با بەھێز و وشکەدا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "چالاکی ئەم ئاراستە با لە باکوری رۆژھەڵاتەوە دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا خێرایی با بەشێوەیەکی مامناوەند لەنێوان 15-20کم/س چالاک ەبێت ، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچەی شاخاوی کاریگەری بەھێزتر دەبێت توندی و خێرای با لەنێوان 25  تا ھەندێ کات بۆ زیاتر لە 45کم/س چالاک دەبێت کە لە ئێوارەی سبەی پێنجشەمەوە دەستپ ێدەکات و بەردەوامی دەبێت تا رۆژی سێشەممە 9ی تشرینی دووەم." 

 

بەوتەی ئەو کەشناسە، "کاریگەری ئەم بەرزەپاڵەپەستۆیە پێشبینی دەکرێت تا 12ی ئەم مانگە لەسەر ناوچەکە بمێنێتەوە و رێگر دەبێت لەھاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین و کەش بەشێوەیەکی ئاسای دەمێنێتەوە تا ئەم بەڕوارە، ئەگەرێکی نا جێگیریش ھەیە لە 12ی مانگەوە شەپۆلی دیکەی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە، بەڵام لەبەر دووری ماوەکەی بێبەش نابێت لە گۆرانکاری لە نەمانی یان جێگیربوونی."