گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا کرا

2021.11.03 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لافاوەکەى هەولێر تاوتوێ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:


یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.

 

دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.

سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠ و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.