گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’نەخۆشى ترسناک’’..رونکردنەوەى فەرمى لەسەر ’’کرمى’’ ناو مۆز دەدرێت

2021.11.03 - 00:10
App store icon Play store icon Play store icon
’’نەخۆشى ترسناک’’..رونکردنەوەى فەرمى لەسەر ’’کرمى’’ ناو مۆز دەدرێت

ناس کورد-

 

هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی هەرێم رایانگەیاند، هیچ جۆرە کرمێک لەناو بەرهەمى مۆز بوونى نییە کە گوایە دەبێت هۆى نەخۆشى ترسناک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەردوو وەزارەتەکە لە رونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەیان بەوەکردووە، بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لەدەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

وونکردنەوەی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی ...

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بەبوونی جۆرە کرمێک لەناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە، دوای بەدواداچوونی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ بابەتەکە ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لەدەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، بۆمان دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە بەڵکو ئەم فیدیۆیە لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەیە و لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بیانی پێشتر بڵاوبووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشیەکی پەیوەندار بەم بابەتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوونەکانمان لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان.

 

وەزارەتی کستوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

وەزارەتی تەندروستی