گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەكێتی مەرجێكی بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی عێراق دانا

2021.11.02 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی مەرجێكی بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی عێراق دانا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەكێتیی رایگەیاند، حزبەکەى ئامادەنییە بەشداری "هیچ گفتوگۆیەكی" پێكهێنانی حكومەتی عیراق بكات، تاوەكو پۆستی پارێزگاری كەركوكیان پێنەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە كەركوك، بە پێگەى (كەركوك ناو)ی وت "ئێمە بەڕاشكاوی رامانگەیاندووە تا دۆخى کەرکوک ئاسایینەکرێتەوە ئامادەنین بەشدارى هیچ گفتوگۆیەكی پێکهێنانى حکومەتى عیراق بكەین".

 

لە بارەی ئەوەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بەلای ئەوانەوە چییە؟ حەسیبە وتی "دەبێت کورد لە كەركوك ئیستحقاقى خۆى وەربگرێت کە خۆى لە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاردا دەبینێتەوە... ماوەى چوار ساڵە پارێزگارێکى بەوەکالەت و بە ناشەرعى سەپێنراوە بەسەر کەرکوکدا و پێویستە بگۆڕدرێت و پۆستەكە بۆ كورد بێت، لە نێو كورد-یشدا مافی یەكێتییە".

 

وتیشی "گۆڕینی پارێزگار زۆر كێشە لە كەركوك چارەسەر دەكات، لەوانە كێشەی زیادەڕۆ بۆ سەر موڵكی حكومەت، خزمەتگوزاریی، كێشەی كۆمپانیای خۆراك و پرسی گەڕانەوەی عەرەبی هاوردە بۆ پارێزگاكە".

 

بەستنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بە پرسی پێكهێنانی حكومەتی عیراق لەلایەن یەكێتییەوە، لەكاتێكدایە ئەو حزبە لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم نیوەی كورسییەكانی رابردوی لەدەستداوە و هاوكاتیشە لەگەڵ خواستی پارتی دیموكراتی كوردستان ركابەری یەكێتی بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

 

حەسیبە وتی "ئەگەر پارێزگار بگۆڕدرێت و كەسێكی شەرعی دابنرێت، ئەوكات دەسەڵاتی دەبێت بەسەر دامەزراوە ئەمنییەكانی و فەرماندە سەربازییەكان و ئارامی بۆ كەركوك دەگەڕێتەوە".