گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سەرکردایەتییەکى یەکێتى لەسەر دورخستنەوەى هاتەدەنگ

2021.11.02 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکى یەکێتى لەسەر دورخستنەوەى هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

ژینۆ محەمەد ئەندامى دورخراوەى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، "شانازییە" لەسەر هەڵوێست و سەر دانەنەواندن بۆ پۆست و پارە سزا بدرێی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژینۆ محەمەد لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "شەرەف و شانازیە لەسەر هەڵوێست و سەر  دانەنەواندن بۆ پۆست و پارە سزا بدرێی، شەرعیەت تەنها کۆنگرە و ئەندامانی یەکێتین، یەکێتی موڵکی کادر و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانە نەك ئەوانەی لە ژورە تاریکەکان خەریکی موئامەرەن لە خەڵکی دڵسۆزی یەکێتی".

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ (2ی تشرینی دووەمی 2021) سەرچاوەیەکى باڵاى یەکێتى بە "ناس كورد"  راگەیاند، بڕیاردراوە لاهور جەنگى و چوار ئەندامى سەرکردایەتى لە ریزەکانى یەکێتى دوربخرێنەوە، بەهۆى ئەوەى چەند خاڵێکى پەیڕەوى ناوخۆیان پێشێلکردووە لەناویاندا بانگەشەکردن بۆ لایەنى دیکە و دژایەتیكردنی لیستی یەكێتی.  

  

ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی كە بڕیاری دوورخستنەوەیان دراوە بریتین لە: ئاراس شێخ جەنگی، ژینۆ محەمەد، ئاڵا تاڵەبانی و شادمانی مەلا حەسەن كە سەرجەمیان نزیكن لە هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی.   

  

بڕیارەکە هاوکاتە لەگەڵ پەیامێکى نوێی لاهور جەنگى کە تێیدا جەختیکردەوە هێشتا درەنگ نییە بۆ ئەوەى کێشە ناوخۆییەکانى یەکێتى چارەسەر بکرێت، داواش دەکات ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى کۆبێتەوە.      

  

وتیشى "یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا پاشەکشەی کرد و دەنگەکانی بە ڕێژەیەکی زۆر کەمی کرد، بەداخەوە بە دەستی ئەنقەست وایان لە حزبی شەهیدان کرد".