گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سازشى لێناکرێت’’

خوێندنى باڵا: لادان لە دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمی لە هەڵکشاندایە

2021.11.02 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا: لادان لە دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمی لە هەڵکشاندایە

ناس کورد-

 

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم رایگەیاند، حاڵەتەکانى لادان لە دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمی لە هەڵکشاندایە، ئەوەش  پێویستە هەڵوەستەى گەورەى لەبارەوە بکرێ و بەئاسانى سازشى لێ نەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتەیەى ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا لە میانەى وتارێکیدا هات، کە لەلایەن د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەت لە دیدارى دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمى خوێندرایەوە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

وەزیرى خوێندنى باڵا وتى "گرنگى بەستنى ئەم دیدارە هاوبەشە خۆى لە مەترسى و ترسناکییەکانى لادان لە دەسپاکى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى دەبینێتەوە، چونکە کاریگەرى زۆر خراپى لەسەر متمانەکردن دەبێت و، دەبێتە هۆى نەمانى متمانە بەتوێژەر و توێژینەوەکانیان، ئەوەش لەبەهاو ڕەسەنایەتى کە دەکاتەوە و، پێشێلکاریشە بۆ خاوەنداریەتى هزرى و مافى توێژەران، لەهەمانکاتدا بەهەدەردانى کات وماڵى گشتیشە".

 

 وتیشى "لادان لە دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمی پێشێلکارییەکى ترسناکى بنەماکان و بەها وڕەفتارى ئەکادیمیە، کە پێویستە هەڵوەستەى گەورەى لەبارەوە بکرێ و بەئاسانى سازشى لێ نەکرێ، هەربۆیە کارکردن بۆ داڕشتنى ڕەشنوسێک بۆ بنەماکانى ڕەفتار و ڕەوشتى ئەکادیمى بۆ مامۆستا و قوتابیان و خوێندکاران یەکێکە لە کارە گرنگەکانى داهاتومان، کە ڕەشنوسى سەرەتاى ئامادەکراوە".

 

هەر لە مەراسیمى کردنەوەى دیدارەکەدا، لەلایەن د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەسپاکى هەرێمى کوردستان و، نوێنەرى ڕێکخراوى (UNDP) لە عێراق بەجیا وتەیان پێشکەشکرد، لە وتەکانیاندا باسیان لە گرنگى دەسپاکى توێژینەوەى ئەکادیمى دەکرد بۆ پەرەپێدانى کۆمەڵگە و فراوانکردنى ئاسۆى مەعریفە بۆ خودى توێژەر و ناوەندە ئەکادیمیەکان و هاوڵاتیان بەگشتى، هەروەک هیواشیان خواست دیدارەکە بەڕاسپاردەى گرنگ کۆتایی بەکارەکانى بهێنێ.