گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سیستانى هەڵوێستى خۆى لەبارەى گفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومەت راگەیاند

2021.11.02 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
سیستانى هەڵوێستى خۆى لەبارەى گفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومەت راگەیاند

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە نوسینگەى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لە دەستوەرداى مەرجەعیەت دەکەن لەهەر کۆبوونەوە و گفتوگۆ و پەیوەندییەکى تایبەت بە هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان و پێکهێنانى حکومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى فەرمى سیستانى لەزارى سەرچاوەیەکەوە ئەمڕۆ سێشەممە گواستییەوە، مەرجەعیەتى باڵاى ئاینى لایەنێک نییە لەهەر کۆبوونەوە و دانوستان و پەیوەندى و ڕاوێژ لەبارەى بەستنى هەر هاوپەیمانێتییەکى سیاسی و پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو.

  

وتیشى هەر هەواڵێک لەبارەى دەستوەردانى مەرجەعییەتەوە ناڕاستە.