گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا بڕیاری دا لەسەر ناردنی پارەی زیاتر بۆ هەرێم

2021.11.02 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا بڕیاری دا لەسەر ناردنی پارەی زیاتر بۆ هەرێم

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە ناردنی 200 ملیارەکەی هەرێم و هەروەها تەرخانکردنی سێ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی کورتدا ڕایگەیاند، دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێم، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو (200) ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت و (3) مليار ديناریش بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە (3 و 4ی تشرینی دووەمی 2021) موچەی وەزارەتی پەروەردە بە هەمان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕێن دابەش دەكرێت.