گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تاڵيبان لەسەر كورد و كەمایەتییەكانی ئێران هاتنە دەنگ

2021.11.02 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵيبان لەسەر كورد و كەمایەتییەكانی ئێران هاتنە دەنگ

ناس كورد-
وتەبێژێك بەناوی بزوتنەوەی تاڵیبان لە وەڵامی لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەبارەی پێویستیی پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر و فرە ڕەنگ ڕایگەیاند، "ئەگەر ئەو جۆرە حكومەتە باشە بۆچی خۆتان لە ئێران دروستی ناكەن؟!".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژەكە لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیای "طلوع" كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی تشرینی دووەمی 2021) ڕوبەڕوو بە لێپرسراوانی ئێران ئەوەشی وتووە "ئێوە كەمایەتییەكان و كورد و لوڕ و بەلوج و سوننەكان پشتگوێ دەخەن و بە تاكڕەوی حوكم دەكەن".

 

ئەم گرژییەی نێوان تاڵیبان و ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ناكۆكی لەبارەی پێگەی كەمایەتی هەزارەی شیعە كە لە ناوەڕاستی ئەفغانستان دەژین و پێیان وایە دەبێت بەشدارییەكی چالاكانەیان هەبێت لە حكومەتی نوێی ئەفغانستان بەسەرۆكایەتی تاڵیبان.

 

كەمینەی هەزارەی شیعە لە ویلایەتی یەكەمی تاڵیباندا كەوتنە شەڕ و بەرەنگاریی لەگەڵ بزووتنەوەكە و چەند كوژرا و شەڕێك كەوتووەتە نێوان هەردوولا، ئەم پێكهاتەیە ئێران بە قوڵایی ستراتیژی خۆیان دەزانن و شیعەكانی عێراق و لوبنانیش بەم دواییە داوای بەهاناوەچوونیان دەكەن.