ناس کورد-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زیاتر لە چوار هەزار و 746 خوێندکاری دیکەی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگرت کرد، ئەوەش لەڕێگەی جێبەجێکردنی پلانی ساڵی ڕابردوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئارام قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (2ی تشرینی یەکەمی 2021) سوپاسی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد "بۆ هەوڵەکانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیانی ده‌رچووی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان."
ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌و گرفته‌ی كه دروست بوو به‌هۆی پلانی وه‌رگرتن بوو، كه پلانی زانستی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانه‌وه داده‌ڕێژرێت و به‌گوێره‌ی توانای وه‌رگرتنیان بۆ ژماره‌ی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندن پلانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه."
وتیشی، "به له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی ده‌رچوونی قوتابیان و ناڕه‌زایه‌تییان له ئه‌نجامه‌كان، پێویست بوو به‌ده‌نگ داواكاری كۆمه‌ڵگه‌وه بچین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ی كه به‌و هۆیه‌وه هاته ئاراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانی پار له سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مساڵ جێبه‌جێمانكرد و هه‌موو هه‌وڵێكمان دا، به‌مه‌ش گه‌یشتینه ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر، بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ش پێویسته زۆر سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاران، رێكخراوه‌كانی قوتابیان ، ناوه‌نده رۆژنامه‌وانی و میدیاییه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رای گشتی كوردستان بكه‌ین."
هاوکات خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، چوار هەزار و 469 قوتابى دیکە لە زانکۆ پەیمانگاکان وەرگیران، بەوەش کۆى گشتى ئەو قوتابیانه‌ى کە وەرگیراون گەیشتە 47 هەزار و746 قوتابی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هەشت هەزار کورسى خوێندن بەبەتاڵى ماونەتەوە، ئەو ژمارە کورسیەش بۆ ئەو قوتابیانه دەبێت کە وەرنەگیراون، رێژەى وەرگرتنى قوتابیانیش لەمساڵدا دەگاتە (100%).