گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شوێنی وەرگیرانی 25 هەزار خوێندکار گۆڕا و کورسی خوێندن لە زانکۆکان زیاد کرا

2021.11.02 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
شوێنی وەرگیرانی 25 هەزار خوێندکار گۆڕا و کورسی خوێندن لە زانکۆکان زیاد کرا

ناس کورد-

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکى لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "شوێنی وەرگیرانی 25 ھەزار قوتابی گۆڕا، ئەوانەی لە بەشی دڵخوازی خۆیان وەرنەگیرابوون، ئەمەش بە زیاد کردنی کورسی خوێندن لە زانکۆکان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی هیچ زانیارییەکی تری بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ئەنجامى نوێى گۆڕانکارییەکانى زانکۆلاین ڕادەگەیەنین".

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەمڕۆ سێشەممە (2ی تشرینی دووەمی 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى نوێى گۆڕانکارییەکانى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2021-2022) ڕادەگەیەنێت.