گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

لە سلێمانی خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیدە گۆڕدرا و نرخەکەشی دیاری کرا

2021.11.02 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیدە گۆڕدرا و نرخەکەشی دیاری کرا

ناس کورد-

لە سلێمانی خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ گۆڕانی به‌سه‌ردادێت بە شێوەیەک له‌ کاتژمێر یه‌كی شه‌و بۆ شه‌ش و نیوی به‌یانی كار به‌ مۆلیدەکان ناکرێت و كاره‌با دابین ناكه‌ن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌‌، 2ی تشرینی دووەمی 2021، لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی ڕابردوو له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.


به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌‌، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی رابردودا له‌نێوان (90) بۆ (120) سه‌عاتدا بوه‌ و هه‌ر سه‌عاتێك به‌ (46) چل و شه‌ش دینار و (16) فلس دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان چوار هه‌زار بۆ پینج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.


به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیدەی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت، له‌ كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه‌ دو فیده‌رن له ‌كاتنی بڕانی یه‌كێك له‌ دو فیده‌ركه‌ نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی كێشه‌.


هاوكات سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتان بۆ ئەم مانگە به‌جۆرێكه‌ كه‌ له‌نێوان‌ سه‌عات (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.


وتیشی، له‌خشته‌ نوێكه‌ی دابینكردنی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان پێویسته‌ به‌یانیان له‌سه‌عات (6:30) بۆ سه‌عات هه‌شت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له‌ رۆژانی هه‌ینی و پشوه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان سه‌عات (10) كار بە مۆلیدە ده‌كه‌ن.