گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

چەند زانایەك وادەیەك بۆ كۆتاییهاتنی دنیا دیاری دەكەن

2021.11.02 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
چەند زانایەك وادەیەك بۆ كۆتاییهاتنی دنیا دیاری دەكەن

ناس كورد-
چەند زانایەكی كەنەدی و بەریتانی پێشبینی ئەوە دەكەن بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهانەوە پاش 500 ساڵی تر گۆی زەوی بەكەڵكی ژیان نەیەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆڤاری نوفوستی ڕوسی لە ڕاپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاوی كردەوە، توێژەرانی كەشوهەوا لە ڕاپۆرتێكدا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان جەختیان لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان كردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پلەكانی گەرما لەسەر گۆی زەوی لە پێناو ڕزگاركردنی زەوی لە مەترسی.

 

 

زیاتر بخوێنەوە: گاردیان: قیامەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیك بووەتەوە

 

تیمە هاوبەشە كەنەدی و بەریتانییەكە سێ سیناریۆیان خستووەتەڕوو كە یەكێكیان كۆتاییهاتنی مرۆڤایەتییە و ئەگەر بارودۆخ بەم جۆرەی ئێستا بڕوات ئەوە پاش 500 ساڵ توانای ژیان لەسەر گۆی زەوی نامێنێت.

 

بەگوێرەی سیناریۆ زانستییە پێشبینی كراوەكان جگە لەبەرزبوونەوەی زۆری گەرما، ئەگەری دروستبوونی كەمی خۆراكیش لە ئارادایە بەهۆی كەمبوونەوەی ڕووبەری زەوی گونجاو بۆ داچاندن.