گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکگرتوو: بەشداری دانیشتنەکانی سەرۆكایەتی هەرێم نابین

2021.11.01 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو: بەشداری دانیشتنەکانی سەرۆكایەتی هەرێم نابین

ناس کورد-

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، بەشداری دانیشتن لە سەرۆكایەتی هەرێم ناکەن چونکە "ئێمە بڕیاری خۆمان داوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

خەلیل محەمەد لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای حزبەکەی کە "ناس کورد" بینیویەتی (1ی تشرینی دووەمی 2021) لەبارەى بەشداری لەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەی کە بڕیارە لایەنەکانی هەرێم لە سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامی بدەن سەبارەت بە پرسی کارکردن لە بەغدا دەڵێت، "ئێمە ڕێزی زۆرمان هەیە بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە، بەڵام لەو دانیشتنانە بەشدار نابین کە لە سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت."

 

"ئێمە دەرگامان لەسەر هیچ لایەنێك دانەخستووە، ئەوەی بێت پێشوازی لێ دەکەین، بەڵام ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و ئێمە دیدگای خۆمان هەیە".

 

یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق، چوار کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.