گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

شاڵاو کۆسرەت ڕەسول کێبڕکێى قوباد تاڵەبانی دەکات بۆ وەرگرتنى پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت

2019.07.05 - 14:29
شاڵاو کۆسرەت ڕەسول کێبڕکێى قوباد تاڵەبانی دەکات بۆ وەرگرتنى پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت
ناس کورد- سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا لەنێو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، ده‌نگۆى كاندیدبوونى شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سولى بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ناس کورد پستڕاست كرده‌وه‌. . سه‌رچاوه‌كه‌ کە ئاگادارى ئەو پرسەیە، تایبەت بە ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "شاڵاوى كۆسره‌ت ڕه‌سول، له‌نێو حزبه‌كه‌ی،‌ خۆى بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى حکومەت لە کابینەى نوێدا كاندید كردووه"، بەوەش بوەتە ڕکابەرى قوباد تاڵەبانى‌. . ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد: "گەر لەنێو ئەنجومەنى سەرکردایەتى ئەو دوو کاندیدە بخرێنە دەنگدانەوە، ئەوا کامیان دەنگ زیاتر بێنێت یەکلا دەبێتەوە بۆ کاندید بوون بۆ ئەو پۆستە". . ئاماژەى بەوەشکرد، لەنێو ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتیدا، چانسى کوڕە گەورەکەى جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى زیاترە، چونکە خۆى ئەندامى ئەو ئەنجومەنەیە. . خۆکاندیدکردنى شاڵاو کۆسرەت ڕەسول له‌ كاتێكدایه،‌ تا ئێستا یه‌كێتى ناوى كاندیده‌كانى بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه، لەنێو ئەو حیزبەش پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت لە کابینەى نوێدا کە پشکی یەکێتییە، ته‌نها ناوى قوباد تاڵه‌بانى وه‌ك كاندید باس دەکرێت. . .