ناس کورد-
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی ڕێنمایی نوێی تایبەت بە گەشتکردنی هاوڵاتیان ڕاگەیاند و دەڵێت، پێویستە گەشتیار بەڵگەنامەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای پێ بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق لە تازەترین ئاگاداریدا ڕایگەیاندووە، ئەو ھاوڵاتییە عێراقیانەی کە دەیانەوێت گەشتی دەرەوەی ووڵات بکەن، دواین وادە 22ی تشرینی دووەمی 2021 دەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژی (کۆڤید-19)، واتا لە ڕۆژی 22ی تشرینی یەکەمی 2021ەوە ھەر ھاوڵاتییەکی عێراقی بەنیازی گەشتکردن بێت بۆ دەرەوەی ووڵات پێویستە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینی دژی (کۆڤید-19) لەگەڵ بەڵگەی پشکنینی (PCR) بە کەمتر (72) کاتژمێر پێبێت پێش گەشتەکەی.