گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایکى پێنج منداڵ

’’لەسەر کۆرپەى کچ’’..پیاوێک دەست و پێی ژنەکەى دەبەستێتەوە و ئاگرى تێبەردەدات

2021.11.01 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
’’لەسەر کۆرپەى کچ’’..پیاوێک دەست و پێی ژنەکەى دەبەستێتەوە و ئاگرى تێبەردەدات

ناس کورد-

 

ژنێک لە گوندێکی سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ئورمیە، دوای ئەوەی کە دەرکەوت کۆرپەلەکەیان کچە بە دەست و پێی بەستراوی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێبەردرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ژنێک بە ناوی فاتمە ڕەسووڵی بە هۆی سووتانی بەشێکی زۆر لە جەستەی، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گیانی لەدەستدا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار فاتمە ڕەسووڵی خەڵکی گوندی “قوریشکاک” سەر بە شاری ماکۆ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی “ڕەسووڵ تەیار” بە دەست و پێی بەستراوی ئاگری تێبەردراوە.

 

یەکێک لە دانیشتووانی گوندی قوریشکاک وتى ” فاتمە ڕەسووڵی دایکی پێنج منداڵی کچ بووە و دوابەدوای ئەوەی ڕەگەزی منداڵی شەشەمیان لە سینۆگرافی کچ دیاری کراوە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری تێبەر دراوە".

 

دواى رووداوەکە مێردی ئەو ژنە هەڵهاتووە. هەنگاو بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەم بارەوە پەیوەندی بە برای فاتمە ڕەسووڵی کرد، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو قسە بکات و تەنها ئاماژەی کرد کە خۆیان لە ڕێگەی یاساوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن.