گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وەك یەك نییە’’

پەرلەمانتارێك نهێنییەك لەبارەی مووچەكانیان دەدركێنێت

2021.11.01 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێك نهێنییەك لەبارەی مووچەكانیان دەدركێنێت

ناس كورد-

فایەق شێخ عەلی سیاسەتوان و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەڵێت لە كاتی وەرگرتنی موچەی پەرلەمانتاری لە بانك كەسێك وەستاوە لۆمەی هەندێك لە پەرلەمانتارەكان دەكات و سەرزەنشتیان دەكات چونكە پشكی سەرۆك فراكسیۆنیان نەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

شێخ عەلی لە زنجیرەی 56 لە تویتەكانی بە ناونیشانی "كاتێك دەبیتە پەرلەمانتار) كە "ناس كورد" بینیویەتی (1ی تشرینی دووەمی 2021) لەوەكردووە، هەر پەرلەمانتارێك لە سەرەی موچە وەرگرتن لەبەردەم بانگەی گوێی لە لۆمە و سەرزەنشتی هاوپیشەكانی بوو لەلایەن پەرلەمانتارێكی ترەوە ئەوە با بزانێت ئەوانە پشكی دیاریكراوی مانگانەیان نەداوە بە سەرۆك فراكسیۆن.

 

شێخ عەلی پێشتر باسی لەوەكردووە موچەی پەرلەمانتاران هاوتا نییە و بەپێی بڕوانامەكانیان جیاوازی هەیە، وەك سەرۆكی لیژنەی یاسایی هەرچەندە هەوڵی داوە ئەو جیاوازییە نەهێڵێت سەركەوتوو نەبووە. 

 

بەگوێرەی نەرێتی پەیڕەوكراوی ناو هەندێك لە حیزبەكانی عێراق، پەرلەمانتار موچە و پاسەوانەكانی لەگەڵ حیزبەكەیدا بە بڕی دیاریكراوی جیاواز بەش دەكات، لای هەندێك لە حیزبە گەورە و دەسەڵاتدارەكانیش سەرجەم موچەو ئیمتیازاتەكانیش بۆ خۆیانە. 

 

پێشتر د. نەبیل مەرسومی مامۆستای كۆلێژی ئابووری زانكۆی بەسرە بڵاویكردەوە موچەی بنەڕەتیی پەرلەمانتاری عێراق چوار ملیۆن دینارە، دوو ملیۆن دەرماڵەش وەردەگرن، سێ ملیۆنیش بۆ دەرماڵەی نیشتەجێبوون، دكتۆرا 100% دەرماڵەی هەیە و ماستەر 75% و بەكالۆریۆس 45% و پەیمانگا 35% و ئامادەیی 25% بەم پێشەش موچەكانیان لە نێوان 10_13 ملیۆن دینارە ئەمە جگە لە پاسەوانەكانیان.