گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە مادەی تیرۆر

لە سێدارەدان بۆ بكوژی دوو رۆژنامەنووس دەرچوو

2021.11.01 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
لە سێدارەدان بۆ بكوژی دوو رۆژنامەنووس دەرچوو

ناس كورد-

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە سزای لەسێدارەدانی دەركرد بۆ كەسێك كە تۆمەتی كوشتنی رۆژنامەنووس ئەحمەد عەبدولسەمەد و سەفا غالی وێنەگری بەسەردا ساغ بوویەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی قەزای عێراقی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (1ی تشرینی دووەمی 2021) سزاكە بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەئامادەبوونی كەسوكاری هەردوو كوژراوەكە دەرچوو.

 

ئەحمەد عەبدولسەمەد چالاك و رۆژنامەنوس لەگەڵ سەفا غالی وێنەگریدا لە میانەی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی 2020 لە 10 مانگی كانونی دووەم پێكەوە لە شاری بەسرە تیرۆر كران.

  

 

 

.